ئینجیلێك كه ماوه‌یه‌ك له عێراق بووه، له نیویۆرك به زیاتر له شه‌ش ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ئینجیلێكی ده‌گمه‌ن كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، له زیادكردنێكی ئاشكرادا له شاری نیویۆركی ئه‌مه‌ریكی به بڕی شه‌ش ملیۆن دۆلار و 900 هه‌زار فرۆشرا.
ئه‌و ئینجیله ده‌گمه‌نه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی حه‌وت سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له 800 لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و نه‌خشكراو و ڕازاوه پێك هاتووه، به ئه‌رشیفێكی گرانبه‌ها و ناوازه و گه‌وره‌ی مێژوویی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به پێی شاره‌زایان ئه‌م ئینجیله له‌ناو چه‌ندان ئاڵۆزی مێژوویی‌دا له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌یدا له چاخه‌كانی ڕابردوودا له نێوان قودس، به‌غدا، ته‌رابلووس، له‌نده‌ن و جنێف ڕزگاری بووه و به پارێزراوی ماوه‌ته‌وه.
شارۆن لیبه‌رمان مێنتێز، شاره‌زا و پسپۆری ده‌ستنووسه‌كان له خانه‌ی سۆتبێز له باره‌ی ئه‌و ئینجیله گوتوویه‌تی، ئینجیله‌كه به "شیم تۆف" ناسراوه و له لایه‌ن شیم تۆف كوڕی جاوۆن كه پیاوێكی ئایینی بووه، له ساڵی 1312ـی زایینییه‌وه له ئیسپانیا نووسراوه و ئه‌وه‌ی له ئینجیله‌كانی دیكه جیای ده‌كاته‌وه، نه‌خشه‌سازییه‌كه‌یه‌تی كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له هونه‌ری زه‌خره‌فه‌ی جوو، مه‌سیحی و ئیسلام.