لە بەغدا کچە قوتابییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و یەکێکی دیکەش ڕزگار کرا
سەرچاوەیەکی ئەمنیی بڵاوی کردووەتەوە، کچه قوتابییەک له باکووری بەغدا کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کچە قوتابییەکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت ڕزگار کراوە.
ئەو سەرچاوەیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سومەریە نیوز ڕایگەیاندووە، "ئەو کچە قوتابییە بە دەمانچەی باوکی لەناو ماڵەکەیدا لە ناوچەی کەمالییە، خۆی کوشتووە".
ڕاشیگەیاند، لە ناوچەی حوسێینییە کچێکی دیکە هەوڵی خۆکوشتنی داوە لەناو ماڵەکەی خۆیدا بە پارچە قوماشێک خۆی هەڵواسیوە، بەڵام ڕزگار کراوە.