بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا: سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەکەی کردووەتە بەندیخانە

یەکێک لەو قوتابخانانەی کەرتی غەززە کە بە هێرشی ئیسرائیل ڕووخاوە
یەکێک لەو قوتابخانانەی کەرتی غەززە کە بە هێرشی ئیسرائیل ڕووخاوە

محەممەد ئەبو سەلیمە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بەتەواوی گەمارۆی نەخۆشخانەکەی داوە و هەموو ئەوانەی لەناو نەخۆشخانەکەدان وەکو بارمتە مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

گووتیشی، نەخۆشخانەکە بووەتە بەندیخانە و سوپای ئیسرائیل ڕێگە نادات کەس هاتوچۆی بکات.

نەخۆشخانەی شیفا، گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتی غەززەیە، جگە لە چارەکردنی هەزاران برینداری شەڕەکە، هەزاران ئاوارەشی پەنا داوە.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.