کەربەلا.. ئاگرێکی گەورە لە کەمپی حەوانەوەی زیارەتکاران کەوتووەتەوە

بەرە بەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە 15ی ئەیلوولی 2024، لە ڕێگەی نێوان کەربەلا – توێریج ئەو هۆڵانەی عەتەبەی عەباسی بۆ حەوانەوەی زیارەتکارانی شیعە مەزهەب بەکاری دەهێنان، سووتان و دووکەڵێکی گەورە و ڕەش ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە مێدکارانی ڕاگەیاندووە، ئاگرێکی گەورە لە هۆڵەکانی عەتەبەی عەباسی کەتووەتەوە و چەندان تیمی بەرگریی شارستانیش گەیشتوونەتە  شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی قەبارەی زیانەکان و هەبوونی زیانی گیانی بووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی گشتیی عێراق، لە یەک ساڵی ڕابردوودا لە ئاستی عێراق زۆرترین ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای موسەننا کەوتووەتەوە و لە دوای ئەویش پارێزگای کەربەلا دێت.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی ئەمێندارێتیی گشتیی عەتەبەی عەباسی لە عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ئەم ساڵ بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن 21 ملیۆن و 480 هەزار و 525 زیارەتکار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەشداریان کردووە.