ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا: ئارامگرتن سنووری هەیە

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کەس پێویستی بە شەڕی ئەتۆمی نییە، بەڵام خۆگرتنیش سنووری هەیە.

مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا بە مێدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند "دەتوانرێت هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر ناوچەی کورسکی ڕووسیا بە مەرجی پێشوەختە بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی هەژمار بکرێت، بەڵام مۆسکۆ ئارام دەگرێت، چونکە هەست بە جددیەتی ململانێ ئەتۆمییەکە دەکات".

سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت: هەڕەشەی کیێڤ بۆ بە ئامانجگرتنی خاکی ڕووسیا بە مووشەکی ئەتاکمزی ئەمەریکی بەشێکە لە شەڕی دەروونی.

ڕیابکۆڤ جەختی کردەوە " پێویستە واشنتۆن خۆبپارێزێت لە ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا، ئەمەش تەنها دەبێتە هۆی مەترسی زیاتر بۆ خودی ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوپەیمانەکانی".

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، کە مۆسکۆ ڕێگەی دیکە بەکار دەهێنێت، بەو پێیەی هۆشدارییەکانی بۆ ڕۆژئاوا کاریگەریی نەبووە، بەڵام مۆسکۆ هەست بەوە دەکات کە ڕۆژئاوا بڕیارێکی داوە سەبارەت بەوەی کە ئایا ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات لێدانی بەهێز لە ڕووسیا بدات یان نا.

ڕونیش کراوەتەوە، ئۆکرانیا ڕەزامەندی ئەمەریکای پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت مووشەکەکانی 'ستۆرم شادۆ' بۆ هێرشی دوور مەودا لە ناوخۆی ڕووسیا بەکار بهێنێت.

بەریتانیا داوای کردبوو ئۆکرانیا مۆڵەت بدرێت بە بەکارهێنانی چەکی دوور مەودا لە قووڵایی ڕووسیادا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا فشار دەخاتە سەر واشنتۆن و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا ڕێگە بە بەکارهێنانی ئەو چەکانە بدەن.

Fly Erbil Advertisment