په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی بڵاو کردەوە
K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ 3 پڕۆژه‌یاسا و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت.
به‌پێی كارنامه‌كه، له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی عێراقدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ژماره 2ـی ساڵی 2016 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات ته‌واوكردنی خوێدنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی پاراستنی خاوه‌ندارێتی هزری و پڕۆژه‌یاسای فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و یاسای په‌سه‌ندكردنی عێراق له ڕێككه‌وتنی فرهباجی ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه، گرنگترین بڕگه‌كانی، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، كه زۆرترین كاردانه‌وه و مشتومڕی له شه‌قامی عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه.