کچی ئازاد جندیانی کۆچی دوایی کرد

کچی ئازاد جندیانی، سیاسەتمەداری کورد، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2024، برای ئازاد جندیانی لە پەڕەی فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی، شەوی ڕابردوو "ئەلند" کچی ئازاد جندیانی سیاسەتمەداری کورد، بە هۆی نەشتەرگەرییەکی سەختەوە، کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەنقەرە لە تەمەنی 33 ساڵی گیانی سپارد.

گوتیشی: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمەکەی دەگاتەوە هەولێر، بەیانیش یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لەمزگەوتی جەلیل خەیات.