مەزهەر محەممەد: ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لە عێراقدا بە نزیکەی یەک ملیۆن مەزەندە دەکرێت

مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات "ڕێژەی کرێکارانی پسپۆڕی بیانی لە عێراقدا تەنها 15%ی کۆی کرێکارانی دیکەی بیانی پێک دەهێنێت، لە کاتێکدا 85%ی ئەوانی دیکە بێکەڵکن".

ساڵح، ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو کرێکارە بیانیانەی توانای بەرز و تایبەتمەندیان هەیە، لە 15%ی کۆی هێزی کار کە دێنە وڵات پێکدەهێنن، لەکاتێکدا ئەو ڕێژەیەی کە دەمێنێتەوە، نزیکەی 85% ئەو کرێکارە بیانیانەن کە کاری ئاسایی دەکەن، توانایان مامناوەند یان سنووردارە. هەروەها بۆمان دەرکەوتووە زۆرینەیان لەنێو گرێبەستەکانیاندا کارەکەیان کۆتایی هاتووە و کەچی هێشتا بەردەوامن، یان کۆچبەری نایاساین".

دەشڵێت: تێچووی گواستنەوەی ساڵانە بۆ کرێکارانی بیانی بە دوو ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، ئەو کرێکارانەی بیانین و لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کاردەکەن و تێچووی مووچەکانیان زۆر بەرزە، و لە 70% ڕێژەی سەدی ئەو کرێکارانەی کەرتی نەوت لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوورە.

ساڵح، ڕاشیگەیاند "کێبڕکێی هەلی کار لەلایەن کرێکارانی بیانی لە بەرامبەر کرێکارانی ناوخۆیی بۆ هەلی کار دروست بووە، کە ئەوەش یەکێکە لە کێشە هەرە گرنگەکانی وڵاتەکەمان، زیادبوونی ژمارەی کرێکارانی بیانی بە تایبەتی ئەوانەی نایاسایی، فشار لەسەر ژێرخانی ئابووری و سەرچاوەکانی دیکە وەک خزمەتگوزارییە گشتیەکانی خانووبەرە، چاودێری تەندروستی و هتد، دروست دەکەن".

ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لە عێراقدا بە نزیکەی یەک ملیۆن مەزەندە دەکرێت کە 95%یان نایاسایین و لە کۆی گشتیی ژمارەکەش 850 هەزار کرێکار هەن، لەو ژمارەیەش ئەزموونی مامناوەند یان لێهاتوویی سنوورداریان هەیە.

Fly Erbil Advertisment