شێروان دووبەردانی: شیعە لە ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ کورد و سوننە پەشیمان دەبنەوە
پەرلەمانتارێكی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێك هێنرا، یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، ده‌ركردنی یاسای لێبووردنی گشتی بوو؛ ده‌شڵێت، هه‌موو پرۆژه‌یاساكان به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، له ده‌ره‌وه و پێشوه‌خته ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
دووشه‌ممه، 16ـی ئه‌یلوولی 2024، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق بە کوردستان24 گوتی: سوننه‌كان ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یاسای لێبووردنی گشتی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌تایبه‌ت كه نزیكه‌ی هه‌شت بۆ نۆ هه‌زار كه‌سی سوننی ده‌گرێته‌وه كه به مادده‌ی چواری تیرۆر تۆمه‌تبارن.
شێروان دووبەردانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كاتێك هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت پێك هێنرا، یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه، ده‌ركردنی یاسای لێبووردنی گشتی بوو كه سوننه‌كان پێداگرییان له‌سه‌ر ده‌كرد.
ناوبراو گوتیشی: شیعه‌كان چه‌ندان جاره له حكوومه‌ته‌كانی دوای ساڵی 2003ـی عێراق له ڕێككه‌وتننامه‌كان به‌رانبه‌ر به كورد و سوننه په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، سوننه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كان بڕگه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای به‌كرێدانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان له دانیشتنی ئه‌مڕۆكه لادا. ڕوونیشی كرده‌وه، پێشوه‌خته ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه ده‌كرێت و دواتر ده‌برێته ناو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ‌کرد و بەپێی زانیارییەکان، 180پەرلەمانتار لە دانیشتنەکە ئاماده بوون.
پێشتر كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی پەرلەمانی عێراق بڵاو كرایه‌وه، گرنگترین بڕگه‌كانی، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بوو بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، كه زۆرترین كاردانه‌وه و مشتومڕی له شه‌قامی عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه.
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پڕۆژه‌یاسا و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت.
به‌پێی كارنامه‌كه، له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی عێراقدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ژماره 2ـی ساڵی 2016 به‌ڕێوه ده‌چێت.
هاوکات ته‌واوكردنی خوێدنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی پاراستنی خاوه‌ندارێتی هزری و پڕۆژه‌یاسای فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و یاسای په‌سه‌ندكردنی عێراق له ڕێككه‌وتنی فره‌باجی ده‌كرێت.
دووشه‌ممه، 16ـی ئه‌یلوولی 2024، ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌ردوو بڕگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می مادده‌ی (13) داوه كه تایبه‌ته به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ژماره (35)ـی ساڵی 1983ـی تایبه‌ت به به‌كرێدانی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان و كه‌سه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه، به شێوه‌یه‌ك گرێبه‌سته كشوكاڵییه‌كان وه‌كوو خۆیان ده‌مێننه‌وه.
ڤیان سه‌بری گوتیشی، بڕگه‌ی دووه‌م تایبه‌ت بووه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره (44)ـی ساڵی 1997ـی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مادده‌ی (140)ـی ده‌ستوورییان له‌ناو حوكمه‌كانی یاسای به‌كرێدانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان جیا كردووه‌ته‌وه، تاوه‌كوو مادده ده‌ستوورییه‌كه وه‌كوو خۆی یه‌كلا ده‌بێته‌وه.