نیاز نەقشبەندی: لە هەوڵداین کێشەی ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە ماونەتەوە چارە بکەین

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە هەوڵدان چارەی کێشەی ئەو عومرەکارانەی کوردستان بکەن کە لەڕێگەی هێلی ئاسمانی عێراقییەوە گەشتی عەمرەیان کردووە.

دووشەممە 16ـی ئابی 2024،  نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: هێلی فڕۆکەوانیی عێراقی دووچاری کێشەبوون لە خشتەی گەشتەکانیان، بەهۆی ئەو کێشەیە، نزیکەی دوو هەزار عومرەکاری کوردستان دووچاری کێشە بوونەتەوە و ناتوانن بگەڕێنەوە.

نیاز نەقشبەندی دەڵێت: لە هەوڵداین کێشەی عومرەکارانی کوردستان چارەبکەین، لەگەڵ ئەوەی کێشەکە بۆ تەواوی عومرەکارانی عێراقی دروستبووە کە لەڕێگەی ئەو هێلە ئاسمانییەوە گەشتی عومرەیان کردووە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هێلی ئاسمانی عێراقیی ئاشکرایان کردووە، چارەکردنی کێشەکەیان کاتی دەوێت، بۆیە دوو ڕێگە هەیە بۆ گەڕانەوەی عومرەکارانی کوردستان، یا دەبێت هێلی ئاسمانی عێراقی قەرەبووی ئەو عومرەکارانە بکاتەوە، یاخود بە هێلێکی دیکەی ئاسمانیی ڕەوانەی کوردستانیان بکەنەوە.