بەرنامەی باسی ڕۆژ تاوتوێی بارودۆخی زەویی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک دەکات

كورد و توركمان به‌هۆی بڕیاره‌كانی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عس، زه‌وییه‌كانیان له سنووره‌كانی كه‌ركووك ڕووبه‌ڕووی ته‌عریبكردن بووه‌ته‌وه و له دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـیشه‌وه، ته‌عریب به چڕی له سنووره‌كه به‌رده‌وامه و ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی تاوتوێ ده‌كات.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا دژوار فایەق، ڕاوێژكاری باڵای سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور گوتی: نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی جووتیارانی كورد و توركمان كه به‌هۆی بڕیاره‌كانی حزبی به‌عسه‌وه زه‌وت كراون، به ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 هیچ له دۆخی ئه‌وان ناگۆڕێت و ته‌نانه‌ت به ڕێژه‌ی 30%ـیش كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نابێت.
دژوار فایەق باسی له‌وه‌ش كرد، دواخستنی ده‌نگدانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویی جووتیاران كه به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عس له جووتیارانی كورد و توركمان زه‌وت كراوه، گوماناوییه و كورد ئه‌زموونی له‌و شێوه‌یه‌ی هه‌یه كه به‌رانبه‌ره‌كانی به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواتر لێی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و ئێسته له به‌غدا دیكتاتۆریه‌تی زۆرینه هه‌یه.
هاوكات زوهێر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عس سه‌باره‌ت به زه‌ویی جووتیاران تا ئێسته له كه‌ركووك كاریان پێ ده‌كرێت.
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌ویی جووتیارانی كورد و توركمان له كه‌ركووك، له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی كه‌ركووكدا نییه. گوتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ته‌نیا لایه‌نی جێبه‌جێكاره.
له لای خۆیه‌وه توركێش عزه‌ددین، سه‌ركرده له به‌ره‌ی توركمانی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، جووتیارانی توركمان هه‌مان ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه كه جووتیارانی كورد له كه‌ركووك هه‌یانه و زه‌وییه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
توركێش عزه‌ددین تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و زه‌وییانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، موڵكی خاوه‌نه ڕاستهقینهكانیانه و له پێناو هه‌ر بستێكدا قوربانیان بۆ داوه و ڕژێمی به‌عس سته‌می له خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی سنووره‌كه كرد و ئه‌م سته‌مه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامه.