ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی: بەفەرمانی وەهاب هەڵەبجەیی دەستگیر کرام
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دەڵێت: بە فەرمانی وەهاب هەڵەبجەیی دوانزە کاتژمێر لە بەندیخانەی فەرماندەیی دژە تیرۆری یەکێتی بەندکرام.
دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ماوەی 12 کاتژمێرە لەسەر داواو تەڵەبی "وەهاب هەڵەبجەیی ، بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی لە بەندیخانەی فەرماندەیی دەست بەسەرم !
دەڵێت: بەلامەوە عاجباتیە لەنێو هەواڵی پەنجا رۆژنامەنووسدا، کاک وەهاب تەنها سکاڵای لە من کردووە ! ( ئەو ئەمری دادگای بۆ دەرچووە لە کەیسی هاوکار جافدا ، ئێمەش هەواڵەکەمان بڵاوکردبوەوە ، ئەبوو چیمان کردبا) ؟!
بەشدار دەڵێت: کەلەپچەو ئەوانە بووەستێ، دواتر قسەم ئەبێت ، بەڵام سوپاس بۆ کاک قوباد کە داوای کردبوو ئازاد بکرێم و لە بەندیخانە دەربهێندرێم.