عه‌لی حه‌ماد: نه‌فره‌ت له سیاسه‌تی قێزه‌ونی ئه‌و سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر په‌تی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی هه‌ڵده‌په‌ڕن
شێخی هۆزی دلێمی مه‌حامیده له پۆستێكی فه‌یسبووكدا ستايشی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات له پاراستنی عێراق و گه‌له‌كه‌ی له ناخۆشی و ئاژاوه و ئاشووب؛ هاوكات سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌یش ده‌كات ده‌نگی ڕقیان به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بڕن.
دووشه‌ممه، 16ـی ئه‌یلوولی 2024، عه‌لی حه‌ماد سه‌میر شه‌لال، شێخی هۆزی دلێمی مه‌حامیده له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یادیی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌ممه‌د (د.خ) ده‌كاته‌وه و سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌م سرووت و بۆنه‌یه و جۆشوخرۆشی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌م یاده.
عه‌لی حه‌ماد سه‌میر شه‌لال هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، له‌وه‌ته‌ی له كوردستانن ئازاره‌كانی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌رییان له بیر كردووه و برایه‌تییان له كوردستان پته‌وتر كردووه و نانێكیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی به نیوه‌یی ده‌یخۆن.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ گوێمان له هه‌ندێك ده‌نگی نه‌شازی هه‌ندێك له‌و سیاسییانه ده‌بێت كه نكوڵی له جوانی ده‌كه‌ن و به مه‌به‌ست بێڕێزی به خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان بكه‌نه بڕیاربه‌ده‌ستی ئه‌م گه‌له ڕه‌سه‌نه، بۆیه ئێمه پێیان ده‌ڵێین نه‌فره‌ت له‌و سیاسه‌ته قێزه‌ون و نكوڵیكاره‌تان كه له‌سه‌ر په‌تی نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌م گه‌له و له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانتان، هه‌ڵده‌په‌ڕن، به‌ڵام ڕوونه ئێوه‌ی درۆزن زه‌ره‌رمه‌ندن و ئێمه و كوردیش له یه‌ك سه‌نگه‌رداین!"
عه‌لی حه‌ماد سه‌میر شه‌لال هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "سوپاس كاك مه‌سعود بارزانی، به ڕاستی وه‌فاداری و ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆتدایه جێبه‌جێت كردووه، تۆ باوكێكی میهره‌بانی بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ت."