میانمار؛ بەهۆی زریان و لافاوەوە نزیکەی 230 کەس مردن
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024، تەلەفزیۆنی فەرمی میانمار ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە وڵاتەکە کردووە تاکوو ئێستە 226 کەس گیانیان مردوون و نزیکەی 80 کەسی دیکەش بزرن.
هەروەها تەلەفزیۆنی فەرمیی میانمار ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە؛ کە سەرباری زیانە گیانییەکان نزیکەی 600 هەزار کەس زیانمەند بوونە و 160 هەزار دۆنم زەوی چێندراو بە بەرووبومیش بەتەواوی لەناوچوونە.