پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستی پێ کرد
به‌رله‌هاتنی وه‌رزی سه‌رما و سۆڵه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌ست پێ كرد و ناوچه شاخاوی و كوێستانیه‌كانیش ده‌سپێكی پرۆسه‌كه‌ن و دواتریش له ناوەندی شاره‌كان نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەڤەری برادۆست دەستی پێ کردووە، هەرخێزانێک دووسەد لیتری پێ دەدرێت. پرۆسەکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دارایی دەکات.
جابر وه‌سمان، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی گوت: دابەشکردنی نەوتمان لەم کاتەدا زۆر پێ باشە، لەبەر ئەوە هاندانێک دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە ناوچە شاخاوییەکانن دار نەبڕن.
ڕه‌شید شاسوار، هاووڵاتی دەڵێت: دابەشکردنی نەوت لە پێش وادەی خۆی زۆر باشە، چونکە وادەکات دار نەبڕدرێت و نرخی نەوتیش لە بازاڕ گران نەبێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە دەستی بەدابه‌شکردنی نەوت کردووە، پلانێکه و ئامانجدارە.
هۆشه‌نگ وه‌سمان، ژینگەپارێز باسی لەوەش کرد، دابەش کردنی نەوت چەند کاریگەرییەکی هەیە، بەتایبەتی بۆ پاراستنی ژینگە، ئەگەر بێت و ساڵانە زووتر نەوتەکە دابەش بکرێت، ئەتوانرێت ڕێگریی لە بڕینەوەی دار و وێرانکردنی ژینگە بکرێت.
پرۆسەکە زۆربەخێرایی جێبەجێ دەکرێت، مافی هه‌رخێزانێكه تانكه‌ری نه‌وت بچێته به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، دوای ناوچەکوێستانیەکان پرۆسه‌ی دابه‌شكردن لە ناوەندی شارەکان دەست پێ دەکات.
دابەشکردنی نەوتی سپی پێش هاتنی وەرزی سەرماوسۆڵە لەناوچە کوێستانیەکان دەستی پێ کردووە و به‌دیاریكراوی له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و برادۆست، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا سەرجەم هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لێی سوودمەند دەبن.