لە هەولێر، دەرزیلێدان و دانانی کانیولا بەبێ نووسراوی پزیشک، قەدەغە کرا
چیتر بەبێ ڕەچەتە دەرمان بە هاووڵاتییان نادرێت

لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی هەموو دەرمانخانەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بەبێ ڕەچەتەی پزیشک نابێت کرداری دەرزیلێدان و دانانی کانیولا بۆ هاووڵاتییان و خەڵکی نەخۆش بکەن.
نووسراوەکەی لقی هەولێری سەندیکای دەرمانسازان ئاماژەی بە هەردوو نووسراوی ئەنجوومەنی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی کردووە و جەخت دەکاتەوە لەوەی نابێت لە هیچ دەرمانخانەیەک دەرزیلێدان و دانانی کانیولا بۆ نەخۆش بکرێت.
هەروەها بەبێ ڕەچەتەی پزیشک نابێت هیچ دەرمانێک بە هاووڵاتییان بدرێت، بە پێچەوانەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت.
