سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی کچی ئازاد جندیانی دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی پرسەی کچی ئازاد جندیانی دەکات و هاوخەمیی بۆ کەسوکاری خوا لێخۆشبێت ڕاگەیاند.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024 مەسرور بارزانی سەرۆکی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر بەشداریی لە پرسەی (ئەلند) کچی ئازاد جندیانی کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیریی ناسراوی کوردستانی کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات.
ئازاد جندیانی بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداریی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.