دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و 168 پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەسەر شەش خاڵ دەبێت.
تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە پەیوەستە بە هەمووار یەکەمی یاسای دەزگای شەهیدانی عێراقی کەدوو مادەی پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت بۆ ئەوانەی زیانلێکەوتووی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراقن لە 1968 تا 2003، ئەوانەی لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن و تا ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە، لەسەر داوای پەرلەمانتارانی کورد، بەپێی ئاڵتونی عەیار 21 قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەوانەشی کەپێشمەرگەن و لەنێو هێزە ئەمنییەکانن و مووچەیان لەسەر هەرێمی کوردستانە، قەرەبوو بکرێنەوە کە لە شەڕی داعش زیانیان بەرکەوتووە.
پەیامنێری کوردستان24 دەشڵێت: ئێستا دەنگ لەسەر ماددەکان دەدرێت، کۆبوونەوەکە ڕێژەی یاسایی تەواو کردووە، پەرلەمانتارانی کورد بە دەنگدان لەسەر ئەو ماددانە دڵخۆشن و پێیان وایە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ میللەتی کوردستان.