لوبنان؛ دەیان ئەندامی حزبوڵڵا بریندار بوون

له چه‌ند ناوچه‌یەکی لوبنان زنجیره‌یه‌ك تەقینەوە لە ئامێری بێتەلی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵا روویاندا‌و و به‌هۆیه‌وه دەیان ئەندامی ئەو حزبە بریندار بوون؛ هاوكات نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته داوای فریاگوزاری خێرا و به‌په‌له ده‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، له چه‌ند ناوچه‌یەکی لوبنان زنجیره‌یه‌ك تەقینەوە رویاندا، به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بریندار بوون و به‌په‌له گه‌یێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگه‌یاندووه، هه‌واڵگری ئیسرائیل توانیویه‌تی دزەبکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، هاوكات ئاژانسی نیشتمانی لوبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل دزەیکردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵڵا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش كه به ده‌ستی ئه‌ندامانی حزبوڵڵاوه بووه، دەیان ئەندامی حزبوڵڵا برینداربوون.
له‌لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لوبنان حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی راگەیاندووە و داوای فریاگوزاری خێرا و بەپەلە دەکەن.