وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ کوردستان24 : لە کابینەی نۆیەم پرۆژەی دووسایدی رانیە – دوکانمان گەیاندە سەدا 45
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی نیشتجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ساڵی 2011 بەردی بناغەی دووسایدی رانیە - دوکان دانراوە ، بڕیاربوو لە ماوەی دوو ساڵ تەواوبکرێ ، کەچی تا ساڵی 2019کەمتر لە 20٪ ی پڕۆژەکە تەواوکراوە ، لەکابینەی نۆیەمدا ئێمە دەستمان بە پڕۆژەکە کردەوە و بەو بارودۆخە داراییە خراپە گەیاندمانە سەرو 45٪
سێشەممە 17ـی ئەیلوولی 2024، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ساڵی 2011 بەردی بناغەی دووسایدی رانیە - دوکان دانراوە ، بڕیاربوو لە ماوەی دوو ساڵ تەواوبکرێ ، ئەوکات مانگانە ملیارێک دۆلار لەبەغداوە هاتووە و داهاتی ناوخۆش لەبەردەست بووە، کەچی تا ساڵی 2019 کەمتر لە 20٪ ی پڕۆژەکە تەواوکراوە ، دەڵێت: لەکابینەی نۆیەم ئێمە دەستمان بە پڕۆژەکە کردەوە و بەو بارودۆخە داراییە خراپە، پرۆژەکەمان گەیاندە سەرو 45٪ ، بەڵام ئەو پڕۆژەیە گرفتی هونەری زۆری هەبوو ، کاتی زۆرمان ویست تاکو توانیمان گرفتەکان ڕاست بکەینەوە دواتر کێشەی داراییمان بۆ دروست بوو .