پێنتاگۆن بۆ كوردستان24: هێزه‌كانمان بۆ تێكشكاندنی داعش له عێراقن

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سەرنجیان لەسەر پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ عێراق و دۆخی ئەمنی ناوچەکە.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، پات رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له عێراق سه‌رنجیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته و تێكشاندنی یه‌كجاره‌كی داعش، چونكه هێزه‌كانیان بۆ تێكشكاندنی چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه له عێراقن، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و ڕێكخراوه له عێراق و سووریا وه‌كوو هه‌ڕه‌شه ماوه‌ته‌وه و له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
پات رایده‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سەرنجیان لەسەر پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ عێراق و دۆخی ئەمنی ناوچەکە کە پەیوەستە بە تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش و هەر بۆ ئەو هۆکارەش هێزەکانیان لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی عێراق لەو وڵاته‌ن تا رڕوێژ و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییه‌كان بکەن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێسته گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی ئەرکەکان بەردوامە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی داعش وەك هەڕەشەیەك ماوە بەتایبەتی لە سووریا. گوتیشی: سەرنجمان لەسەر ئەوە دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوام بین تا ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە مسۆگەر بکەین و و لەو بارەوه عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی تێیدا دەگێڕێت."