سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە هەولێر دادەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر بەردی بناغەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت.

نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە درووست دەکرێت و 250 قەرەوێڵەوە لەخۆ دەگرێت.

‏‎لە نەخۆشخانەکەدا، پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیای پزیشکی فەراهەم دەکرێت و سەرجەم چارەسەرەکانی وەک کیمیۆثێراپیی، سکانی  PET و CT وMRI، لەگەڵ چاندنی مۆخی ئێسک و وێنەگرتنی کامێرای گاما، چەندین چارەسەری دیکە تەندروستی لە بەرزترین ئاستدا بەردەست دەبێت.

بە ‏‎کۆ کردنەوەی ئەم خزمەتگوزاریانە لە نەخۆشخانەی شێرپەنجە وا دەکات کە چیتر چارەخوازان پێویست نەکات سەفەری دەرەوەی وڵات بکەن بۆ وەرگرتنی باشترین چارەسەر.

نەخۆشخانەی چارەسەریی شێرپەنجە لە پێنج نهۆم پێکدێت، ‏‎لە نهۆمی یەکەمدا، سێ ژووری نەشتەرگەری پێشکەوتوو ئامادە کراون بۆ ئەنجامدانی ئاڵۆزترین نەشتەرگەرییەکانی شێرپەنجە، کە تێیدا پزیشکە شارەزاکانی کوردستان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو گرنگترین و گەورەترین نەشتەرگەرییەکان ئەنجام دەدەن.