دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە سەرژمێری گشتیی عێراق بە گومانە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: سبەی لەگەڵ لایەنەکان هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆسەی سەرژمێری دەکەین

باڵەخانەی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
باڵەخانەی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و گومانی خۆی لە سەر ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی ڕا دەگەیەنێت.

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیداوە کە بە هەستیارییەوە لە پڕۆسەی سەرژمێری دەڕوانێت و ڕایدەگەیەنێت سبەی پێنجشەممە 19ـی ئەیلوول لە هەولێر لە دیدارێک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆسەی سەرژمێری دەکەین.

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە عێراق دەردەبڕێت و جەختیشدەکاتەوە، بە گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دەڕوانن.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بڕیارە لە 20ی 11ی 2024 پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان نیگەرانین و بە گومانەوە لەو پرۆسەیە دەڕوانین، چونکە لەلایەک ماددەی 140 جێبەجێنەکراوە و لەلایەکی دیکەوە مێژووی سەرژمێرییەکانی ڕابردوو ئەزموونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان بۆ کوردستان هەبووە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە سوپاسەوە لە دەرئەنجامی هەوڵەکانی وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان دەڕوانین، کاری جددییان بۆ نەهێشتینی کاریگەریی سیاسی لەسەر سەرژمێرییەکە کردووە.

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئاماژەی بەوەداوە، دەبێت تواناکان بە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵکی خۆڕاگری ئەو ناوچانە یەکبخەین، کە ئێستا لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن.

Fly Erbil Advertisment