نزیکەی 100 خێزانی کوردستان لە عەرعەر گیریان خواردووە

بەهۆی وەستانی گەشتی نێوان سعودیە و عێراق، نزیکەی 100 خيزانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لەسەر سنووری عێراق ماونەتەوە چاوەڕێی پاسەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بیانگەڕێننەوە.
لە کاتژمير 11ی بەیانی ئەمڕۆوە 18ـی ئەیلوولی 2024، نزیکەی 100 خيزانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لەسەر سنووری عێراق ماونەتەوە چاوەڕێی پاسەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن بیانگەڕێننەوە؛ ئەوان لە عەرعەری سعودیە گیریان خواردووە، داوا دەکەن کوردستان24 دەنگیان بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار.
چوارشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2024، نزیکەی 100 خێزانی کوردستان کە بۆ گەشتی عومرە چوونەتە سعودیە، لە عەرعەری ئەو وڵاتە و نزیک سنووری عێراق، گیریان خواردووە و بە قسەی خۆیان، حەملەدارەکانیش بەجێیان هێشتوون.
یەکێ لە هاووڵاتییەکان لەڕێگەی ناردنی ڤیدۆیەکدا کە بۆ کوردستان24 ناردوویەتی، داوای بەهاناوەچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە کوردستان.