مەسرور بارزانی: هەرچی لە توانماندا بێت بۆ چارەی توشبووانی شێرپەنجە درێغی ناکەین
K24 – هەولێر:
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئومێدی چاكبوونەوەی خێرا بۆ هەموو نەخۆشانی شێرپەنجە دەخوازێت و دەڵێت: هەرچی لە توانماندا بێت بۆ چارەی توشبووان درێغی ناکەین.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی "ئەمڕۆ بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 150 قەرەوێڵەیی چارەكردنی شێرپەنجەمان لە هەولێر دانا کە نزیکەی 165 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە".
هاوکات، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئومێدی چاكبوونەوەی خێرا بۆ هەموو نەخۆشانی شێرپەنجە دەخوازێت، جەختیش لەوە دەکاتەوە، هەرچی لە توانایدا بێت بۆ چارەی نەخۆشانی شێرپەنجە درێغی ناکات.
بەردی بناخەی نەخۆشخانەی 150 قەرەوێڵەیی چارەسەركردنی شێرپەنجەمان لە هەولێر دانا کە نزیکەی 165 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) September 18, 2024
ئومێدی چاكبوونەوەی خێرا بۆ هەموو نەخۆشانی شێرپەنجە دەخوازم و هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ چارەسەریان درێخی ناكەین.