بە وێنە؛ ئەو مامۆستایانەی کرانە گرێبەست، چەپکەگوڵی سوپاسگوزارییان پێشکەشی سەرۆک وەزیران کرد

پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە، 19-09-2024، مامۆستایانی وانەبێژ کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراونەتە گرێبەست؛ سەردانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کرد و چەپکەگوڵی سوپاسگوزارییان لە ڕێگەی د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانیان کرد.

وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بێجگە لە بەگرێبەستکردنی زیاتر لە 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ؛ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای کابینەی نۆیەم زیاتر لە پێنج هەزار و 88 مامۆستای گرێبەستی کردە هەمیشەیی. هاوکات 748 مامۆستای پەروەردەی تایبەت لە قوتابخانە حکومییەکان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت دامەرزراند.

نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنفرانسەکە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسی لەوە کرد "سەرۆکوەزیران بە بڕیارەکەی دڵی دەیان هەزار خێزانی دڵخۆش کردووە و ئێمەش وەکوو مامۆستایانی گرێبەست، لە ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بەوپەڕی زانست و گوڕ و تینەوە دەچینەوە نێو پۆلەکانی خوێندندا".

د. ئالان حەمە سەعید ڕوونیشی کردەوە، نووسراوێکیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە گشتیییەکان کردووە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمێک بۆ ئەو مامۆستایانی وانەبێژ کە لە ساڵانی ڕابردوو، بە هەر هۆکارێک لە دەوامەکەیان دوورکەوتوونەتەوە. ئەوەشی خستە ڕوو "لە هەر شوێنێک پێویستی بە مامۆستای وانەبێژ هەبێت، ئەولەوییەت بۆ ئەوان دەبێت بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان".

وەزیری پەروەردە دووپاتیشی کردەوە، بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ، وەکوو گرێبەست دەدرێت و هاوکات لەگەڵ مامۆستایانی هەمیشەیی دابەش دەکرێت.  

ئەو مامۆستایانەی کرانە گرێبەست چەپکەگوڵی سوپاسگوزارییان پێشکەشی سەرۆک وەزیران کرد (وێنە: هۆشمەند سادق - کوردستان24)