هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا خۆی بۆ جه‌نگی دژ به چین ئاماده ده‌كات

سوپاسالاری هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاته‌كه‌ی ئامادەکاریی پێویست دەکات بۆ ئەگەری کردەوەی سەربازی دژی چین تاوه‌كوو ساڵی 2027.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، لیزا فرانچیتی، سوپاسالاری هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند: هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا ئامادەکاریی پێویست دەکات بۆ ئەگەری کردەوەی سەربازی دژی چین تاوه‌كوو ساڵی 2027، ئەمەیش لە چوارچێوەی پلانی کەشتیوانی هێزەکانیدا.
لیزا فرانچیتی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئاماده‌كارییه‌كان دوو ئامانجی ستراتجییان هەیە: ئامادەکاری بۆ شەڕ لەگەڵ کۆماری چینی گەل تاوه‌كوو ساڵی 2027 و دڵنیابوونه‌وه لە باڵادەستی درێژخایەنی هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا.
به پێی پلانه‌كه، هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا بەنیازە چاککردنەوەی کەشتی و ژێردەریایی و فڕۆکەکان دوا نه‌خات، هەروەها گرنگی بە دامەزراندنی کارمەندان و پڕکردنەوەی شوێنی بەتاڵ دەدات بە کارمەندان.
فرانچیتی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، چین خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر تایوان لە ساڵی 2027ـدا و سەرۆکی چین بە سوپای وڵاتەکەی گوتووە کە پێویستە خۆیان ئامادە بکەن بۆ هێرشکردنە سەر تایوان لەو ساڵەدا.