کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی لە ئەمەریکا ترامپی نیگەران و دیموکراتەکانی دڵخۆش کردووە

K24 – هەولێر:
دۆناڵد ترامپ کانیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە لێدوانێکدا لە بارەی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی ئەمەریکا رایگەیاند، کەمکردنەوەیەکی گەورەیە، بە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود بەو ڕادەیە ئەگەر پاڵنەرێکی سیاسی نەبێت ، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئابووری تووشی کێشەیەکی ڕاستەقینە بووە.
لە بەرامبەردا جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگررتووەکانی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێمە تازە گەیشتووینەتە ساتێکی گرنگ، لە کاتێکدا ئابووری بەهێزە، هەڵاوسان و ڕێژەی سوود لە دابەزیندایە.
لە هەمان کاتدا، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان کە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی کردووەتە بەشێک لە کەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ، دوای ڕاگەیاندنی رێژەی سوودی بانکی گوتی: لە کاتێکدا ڕاگەیاندنی کەمکردنەوەی رێژەی سوود هەواڵێکی پێشوازیلێکراوە لەلایەن ئەمەریکییەکان لە کاتێکدا لە بەرامبەر بەرزی نرخەکاندان، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکان دەبێت.
دوێنێ چوار شەممە یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا رێژەی سوودی بانکی بە 50 خاڵ بۆ 5% کەم کردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ جارێکی دیکە رێژەی سوودی بانکی بە 50 خاڵ کەم بکرێتەوە.