بۆ یه‌كه‌م جار ئافره‌تێكی سویدی به تۆمه‌تی به‌شداربوون له جینۆسایدی ئێزدییه‌كان دادگه‌یی ده‌كرێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید تۆمه‌تی تاوانه‌كانی جینۆساید و جه‌نگی مه‌ترسیداری دژ به ئافره‌تان و منداڵانی ئێزدی له سووریا، ده‌ده‌نه پاڵ ئافره‌تێكی سویدی.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید تۆمه‌تی تاوانه‌كانی جینۆساید و جه‌نگی مه‌ترسیداری دژ به ئافره‌تان و منداڵانی ئێزدیيان له سووریا، دایه پاڵ ئافره‌تێكی سویدی به ناوی لینا لەینا ئیسحاقی ته‌مه‌نی 52 ساڵ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لینا لەینا ئیسحاق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 له ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی داعش، چه‌ندان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌تایه‌تی له دژی ئافره‌تان و منداڵانی ئێزدی كردووه.
له‌م باره‌وه ڕینا دیڤگۆن، داواکاری گشتیی باڵای سوید لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: ئه‌مه یه‌كه‌م جاره تاوانبارانی داعش كه دژی ئێزدییه‌كان تاوانیان كردووه، له سوید دادگه‌یی ده‌كرێن.
هاوكات به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی دادگه‌ی دادیی ستۆكهۆڵم، لینا لەینا ئیسحاق له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2016 له ڕه‌قه چه‌ندان ئافره‌ت و منداڵی ئێزدیی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی جه‌سته‌یی و ده‌روونی داون و مافە سەرەتاییەکانیانی لەسەر بنەمای ڕۆشنبیری، ئایینی و سێکسی زه‌وت كردبوو، كه ئەمەش پێشێلکردنی ته‌واوی یاسا نێودەوڵەتییەكانه.
دادگه‌ی دادیی ستۆكهۆڵم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تۆمه‌تبار ئامانجی له‌ناوبردنی ته‌واوی یان به‌شێكی ئێزدییه‌كان بووه وه‌ك به‌شێكی ئه‌و ململانێی و شه‌ڕه چه‌كدارییه‌ی ده‌رهه‌ق به‌و پێكهاته‌یه كراوه.