ئومێد خۆشناو: ئهم ساڵ به گوژمهی 18 ملیار دینار 451 پرۆژه بۆ چارهكردنی گرفتی ئاو له ههولێر جێبهجێ كراوه
پارێزگاری هەولێر ئاماژه بهوه دهكات، له ساڵی 2024ـدا بۆ چارهكردنی گرفتی ئاو له ههولێر، به نزیكهی 20 ملیار دینار زیاتر له 450 پرۆژهیان جێبهجێ كردووه؛ دهشڵێت، هەولێر لە هاوین و زستانی داهاتوودا بێ گرفت دەبێت.
پێنجشهممه، 19ـی ئهیلوولی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی کۆبوونەوەی فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ وەرزى بارانبارینى ئەم ساڵ و چارەسەرییەکانى كێشە و گرفتەکانى ئاو لە هاویندا، ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر دوو تەوەری گرنگ یەکێکیان هاوینی ئەم ساڵ و ئیدارەدانی کێشەی ئاوی هەولێر، ئەوەی دیکەش تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکان بۆ زستان و وەرزی بارانبارین و ڕێگریکردن لەسەر مەترسی دروستبوونی لافاو.
پارێزگاری هەولێر گوتیشی، لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ هاوینی ئەم ساڵ کرد، کە بە گوژمەی 18 ملیار دینار، 451 پرۆژەیان جێبهجێ كردووه، كه بریتی بوون لە بیری بەدیل و قووڵکردنی بیرەکان و لێدانی 63 بیری نوێ لە هەولێر و دەوروبەری و چاککردن و فراوانکردنی تۆڕی ئاوی ئیفراز و بۆرییەکانی ئاوی ئیفراز و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری مۆلیدە ئەهلییەکان و نیشتیمانی بۆ 280 بیری ئاوی گەڕەکەکان و دابینکردنی 128 تەنکەری ئاو کە بەبەردەوامی ئاویان بۆ گەڕەک و ئەو شوێنانە دابین دەکرد کە گرفتی کەمی ئاویان هەبوو، هەموو ئەوانەش بەیەکە تاڕادەیەکی زۆر توانرا کێشەکانی ئاو کەمبکرێنەوە و هاوینی ئەم ساڵ جیاواز بێت لەگەڵ هاوینەکانی ساڵانی ڕابردوو.
ئومێد خۆشناو باسی لهوهش كرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی ستراتیجی لە هەولێر دانرا، لە ئاوی فریاگوزاریی هەولێر و قوشتەپە و دروستکردنی بەنداو و پۆند، هەر بۆیە هەولێر لە هاوین و زستانی داهاتوو بێ گرفت دەبێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژهی بهوهش كرد، لەتەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە وەرزى بارانبارینى ئەم ساڵ و ئامادەكاریی فەرمانگەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و گرفتێک، سەرجەم لایەنەکانیان ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی نوێ و پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە هەر حاڵتێکى نەخوازراو و چارەكردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە و دووبارە پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتییەکان و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر و کەند و ڕێڕەوى ئاوی سروشتى باران.