كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر: بڕیاری هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم، دڵخۆشكه‌ره
كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌واڵێكی زۆر خۆش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، كه به ڕێژه‌ی 100% باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كان هه‌ڵده‌گرێت.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، لیو جیون، كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر له ڕێوڕه‌سمی یادیی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چینی كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، ڕایگه‌یاند: سه‌ربه‌رز و خۆشحاڵن كه سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كات.
لیو جیون، هێمای بۆ ئه‌وه كرد، چین له ساڵانی ڕابردوودا هاوبه‌شێكی گرنگی وڵاتان بووه، هاوكات هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێگه‌یه‌كی ستراتیجی هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: له چین به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توانایه‌كی زۆر هه‌یه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییه دووقۆڵییه‌كان.
كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر باسی له‌وه‌ش كرد، به‌یه‌كه‌وه‌كاركردنی نێوان چین و هه‌رێمی كوردستان سوودی زۆری بۆ هه‌ردوو لا ده‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، بوونی به‌شی زمانی چینی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تیش له بواری كولتووری.