كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر: تیمێكی ده‌زگه‌ی كوردستان24 له چین سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرته
كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر ئاماژه بەسه‌ردانی تیمێكی ده‌زگەی كوردستان24 ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش به به‌شێك له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین ناو ده‌بات.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، لیو جیون، كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر له ڕێوڕه‌سمی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، گوتی: تیمێكی ده‌زگه‌ی كوردستان24 له چینن و ڕاپۆرتی تایبه‌ت له باره‌ی ئه‌و وڵاته له بواره جیاجیاكان ئاماده ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشدا، كونسوڵخانه‌كان ئه‌م ساڵ له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پلانی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی جێبه‌جێ كردووه بۆ پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، لیو جیون، كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر له ڕێوڕه‌سمی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین، كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو ڕایگه‌یاند: سه‌ربه‌رز و خۆشحاڵن، كه سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كات.
لیو جیون ئاماژەی بەوەکرد، چین له ساڵانی ڕابردوودا هاوبه‌شێكی گرنگی وڵاتان بووه، هاوكات هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: له چین به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توانایه‌كی زۆر هه‌یه بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییه دووقۆڵییه‌كان.
كونسوڵی گشتیی چین لە هەولێر باسی له‌وه‌ش كرد، به‌یه‌كه‌وه كاركردنی نێوان چین و هه‌رێمی كوردستان سوودی زۆری بۆ هه‌ردوولا ده‌بێت.
گوتیشی، بوونی به‌شی زمانی چینی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تیش له بواری كولتووری.