شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ ده‌زگای زیندانییه سیاسییه‌كان تاوتوێی هه‌مواركردنەوەی یاسای ده‌زگاكه دەکات

شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌زگای زیندانییه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانییان و زیندانییه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان، تاوتوێی هه‌مواركردنی یاسای ده‌زگای زیندانییه سیاسییه‌كان دەکات.
پێنج شه‌ممه 19ـی ئەیلوولی 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای زیندانییه سیاسییه‌كان و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانییان و زیندانییه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ تاوتوێكردنی هه‌مواركردنی یاسای ده‌زگای زیندانییه سیاسییه‌كان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، له کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕێوشوێنه‌كانی یاسادانان و داڕشتنی یاسایی سەبارەت هه‌مواركردنەوەی یاسای ده‌زگاكه کرا، به‌شێوه‌یه‌ك، دادپه‌روه‌ری بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان به‌دیبهێنێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان له زیندانییه سیاسییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو زیانیان پێگه‌یشتووه کە زیندانییه سیاسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش بگرێته‌وه، وه‌ك له بڕگه‌كانی یاساكه ئاماژه‌ی پێدراوه، هاوشێوه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كان و ده‌ستگیركراوانی ره‌فحا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جه‌ختیكردەوە له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی هاوكاریی و هه‌وڵه‌كانی نێوان ده‌زگای زیندانییه سیاسییه‌كان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنی یاسای ده‌زگاكه کە به شێوه‌یه‌ك بێت، پاراستنی مافی زیندانییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ربكات و قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه، هاوشێوەی هاوتاكانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق بۆ لابردنی زیانه‌کان