ڤیان سەبری: حەلبووسی و هاوشێوەکانی لە ڕووی سیاسییەوە شکستیان هێناوە
K24 – هەولێر:
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت؛ حەلبووسی تووشی قەیران بووە، هەروەها قسەکانیشی ئەوە دەسەلمێنێت کە لە ڕووی سیاسییەوە کەسێکی کەم ئەزموونە.
ڤیان سەبری، سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق، لەمیانە بەشداریی لە ژووری هەواڵی کوردستان24ـدا، گوتی: حەلبووسی و هاوشێوەکانی هیچ کارتێکیان بەدەستەوە نەماوە، هەروەها لە ڕووی سیاسیشەوە شکستیان هێناوە.
سهرۆكی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی عێراق، دەڵێت: حەلبووسی تووشی قەیران بووە، هەروەها قسەکانیشی ئەوە دەسەلمێنێت کە لە ڕووی سیاسییەوە کەسێکی کەم ئەزموونە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە حەلبووسی دەیەوێت بە لێدوانی دژی هێزی پێشمەرگە دەستکەوتێک بەدەست بخات، هەروەها هەر پێشمەرگە بوو بەرگریی لە سەروەری خاکی عێراق کرد.
جەختی لەوەش کردەوە، کاتێک نێوماڵی سووننە پەرتەوازە دەبوو هەمیشە هانایان بۆ سەرۆک بارزانی دەهێنا و کێشەکانیانی بۆ چارە دەکرد، هەروەها ئەگەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 ڕۆڵی سەرۆک بارزانی نەبووایە شەڕێکی گەورە دروست دەبوو.
ناوبراو لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڤیان سەبری، گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی حکوومەتی عێراقی جێبەجێ کردووە هیچ بیانوویەکی بۆ نەناردنی مووچە نەهێشتووەتەوە، گەشبینین کە بەو نزیکانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.