پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

بەهۆی کۆچی دوایی  خوشکی دکتۆر محەممەد حاجی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ناوبراو کرد.

پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی دکتۆر محەممەد حاجی، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری تەندروستی کرد و گوتی: "بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم."

لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "خواى مه‌زن گيانی خوا لێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێ."

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەڕێز دکتۆر محەممەد حاجی، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری تەندروستی؛

بۆ کۆچی دوایی (نەریمان عوسمان حاجی) خوشکی بەڕێزتان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان

Fly Erbil Advertisment