سابرینا سینگ بۆ کوردستان24: مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و سووریا به‌رده‌وامه

K24 – واشنتن:
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، ڕاگه‌یاند: تاوه‌كوو ئێستە مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له عێراق و سووریادا له چاودێری و ڕاوه‌دوونانیان به‌رده‌وام دەبن.
سابرینا سینگ، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" وەڵامی عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی دایەوە و گوتی: هێشتا داعش مه‌ترسییه بۆ سەر عێراق و سووریا هاوەکات جیوازیشه له‌وه‌ی 2014
هاوکات جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوە دا، به‌رده‌وام چاودێری دۆخەکە ده‌كه‌ین هه‌ربۆیه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و سووریا چالاكی دژی شانه‌كانی داعش و سه‌ركرده‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
سێشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2024، پات رایده‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له عێراق سه‌رنجیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته و تێكشاندنی یه‌كجاره‌كی داعشە، چونكه هێزه‌كانیان بۆ تێكشكاندنی چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه له عێراقن، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و ڕێكخراوه له عێراق و سووریا وه‌كوو هه‌ڕه‌شه ماوه‌ته‌وه و له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێسته گفتوگۆ لەبارەی گۆڕینی ئەرکەکان بەردوامە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی داعش وەك هەڕەشەیەك ماوە بەتایبەتی لە سووریا