ترامپ ئەگەر هاریس سەربکەوێت ئیسرائیل نامێنێت
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە دەنگدەرە جووەکان و دەڵێت: ئەگەر هاریس سەربکەوێت ئیسرائیل نامێنێت.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە نیویۆرک بۆ ئامادەبوونی چەندەها دەنگدەری جوو ڕایگەیاند، ئەگەر هاتوو لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرنەکەوت، ئەوا ئیسرائیل لە سەر ڕووی زەوی دەسڕدرێتەوە و نامێنێت.
ئەم لێدوانەی ترامپ لە میانی چالاکییەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بوو بە ناوی "بەرەنگاربوونەوەی دژە جوو"، ترامپ لە وتارەکەیدا گوتی: ئەوەی تووشی دەبێت بە "گۆشەگیرییە" و بەراوردی دەکات لەگەڵ ئەو گۆشەگیرییەی کە ئیسرائیل و جووەکان تووشی بوون.
هەروەها هێرشی کردە سەر نەیارە دیموکراتەکان و بە تایبەتی ئاماژەی بە کامالا هاریس، جێگری سەرۆککۆمار کرد و داوای لێکرد "پشتیوانی لە هەموو هاوسۆزانی حەماس و دژە جوو و ڕق لێبووانی ئیسرائیل لە کەمپ و کۆلێژەکان و هەموو شوێنێک ڕەت بکاتەوە".