ئه‌ندامانی حزبوڵلای لوبنانی ڕۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان، ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ریان وه‌رگرتووه

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی حزبوڵلای لوبنانی ڕۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان، ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ریان وه‌رگرتووه، كه هه‌ندێك له‌و ئامێره هێشتا له‌ناو كارتۆنه‌كانیانن و نه‌كراونه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 20ـی ئه‌یلوولی 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویان كرده‌وه، ئه‌ندامانی حزبوڵلای لوبنانی ڕۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان، ئامێری بێته‌لی په‌یجه‌ریان وه‌رگرتوه، واته ڕۆژی دووشه‌ممه ئامێره‌كانیان وه‌رگرتووه و ڕۆژی سێشه‌ممه 17ـی ئه‌یلوولی 2024 ته‌قیونه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه كردووه، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌ندامێكی باڵای حزبوڵلا یه‌كێك له ئامێره‌كانی وه‌رگرتووه و دواتر به ده‌ست یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی بووه و ته‌قیوه‌ته‌وه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی لوبنانی گوتبووی، ئامێری په‌یجه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی له‌ناودا چنراوه و ئاشكراكردنی قورس بووه.
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024 لە یەک کاتتدا ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵا لە لوبنان تەقینەوە، بەهۆیەوە 11 كه‌س کوژران کە یەکێکیان منداڵێک بوو، 2800 کەسی دیکەش بریندار بوون كه برینی چوار سه‌دیان سه‌خته.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، جارێکی دیکە، سەدان ئامێری بێتەلی جۆری وۆکی تۆک ئایکۆم کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەن، تەقیونەتەوە، تا ئێستە بەهۆیە چه‌ند کەسێك کوژران و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.
هەر زوو دوای ڕووداوی تەقینەوەکان، حزبوڵلای لوبنانی ڕایگه‌یاند: هه‌واڵگریی ئیسرائیل توانیویه‌تی دزەبکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، لەپاڵ ئەویشدا ئاژانسی نیشتمانی لوبنان ئاماژەی بەوە کرد کە هه‌واڵگریی ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵلا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش دەیان ئەندامی حزبوڵڵا بریندار بوون.
بەهۆی ئەم ڕووداوانەی لوبنان، بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕۆژی هەینی کۆ بێتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئۆواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی شەڕداین.
باسی لەوە کرد، چەقی شەڕەکە بە ئاراستەی لوبنان هەنگاو دەنێت. لەلایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کە دەبێت حزبوڵلا باجێکی گەورە بدات.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان رێنمایی نوێی لەبارەی ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەر و وکی توکی بڵاو کردەوە و داوای لە سەرجەم ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە كرد، کە لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت کار دەکەن، گەشتیارانیان لە هەڵنەگرتنی ئەو ئامێرانە ئاگادار بکەنەوە، بەوپێیەی ڕێگەپێدراو نییە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتبوو، هەر یەک لە ئامێرەکانی پەیجەر و وکی توکی نابێت گەشتیاران لەگەڵ خۆیاندا هەڵیبگرن، هەروەها قەدەخەکردنی هەڵگرتنی ئامێرەکانی پەیجەر و وکی توکی تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، فیراس ئه‌بیه‌ز، وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: له له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی بێته‌ل له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 37 كه‌س كوژراون و زیاتر له دوو هه‌زار و 350 كه‌سیش بریندار بوون.