عه‌دنان درجال: سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانیكردنی له‌ وه‌رزش

عه‌دنان درجال، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
عه‌دنان درجال، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ یاریگه‌ی دهۆك؛ هاوكات ئومێدی خواست خولی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له‌ ئایینده‌دا ببێته‌ باشترین له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی.

هه‌ینی، 20ـی ئه‌یلوولی 2024، عه‌دنان درجال، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌ میانی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی خولی نوێی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2024 – 2025 كه‌ له‌ دهۆك و به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ یاریگه‌ و له‌ بۆنه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتیوانیكردنی له‌ بۆنه‌كه‌.

عه‌دنان درجال هاوكات سوپاسی جه‌ماوه‌ری به‌شداربووی كرد له‌ زاخۆ تاوه‌كوو به‌سره‌ له‌ یاریگه‌كه‌دا و هیوای خواست خولی ئه‌م ساڵ به‌راورد به‌ خوله‌كانی ڕابردوو پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتووتر بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئومێدی خواست خولی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق له‌ ئایینده‌دا ببێته‌ باشترین له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی.