خاوه‌نی فرۆشگه‌یه‌ك ئافرەتی ڕاو کردووە؛ 37 سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە
ده‌یان ئافره‌ت له سه‌رتاسه‌ری جیهان سكاڵا له‌سه‌ر خاوه‌نی فرۆشگه‌یه‌ك تۆمار ده‌كه‌ن كه له‌وه‌ته‌ی مانگی ئابی ساڵی ڕابردووه‌وه كۆچی دوایی كردووه؛ ئه‌وان ده‌ڵێن، خاوه‌نی ئه‌و فرۆشگه‌یه ده‌ستدرێژی سێكسی كردوونه‌ته سه‌ر.
هه‌ینی، 20ـی ئه‌یلوولی 2024، چه‌ند پارێزه‌رێك ڕایانگه‌یاند: لانی كه‌م 37 ئافره‌ت له ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا، مالیزیا، ئیتالیا، ڕۆمانیا و كه‌نه‌دا سكاڵایان له‌سه‌ر محه‌ممه‌د فاید میسری، خاوه‌نی فرۆشگه‌ی "هارۆدز"ـی له‌نده‌نی تۆمار كردووه و داوای گه‌ڕانه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ناوبراو ده‌ستدرێژیی سێكسی كردوونه‌ته سه‌ر.
ئه‌و پارێزه‌رانه هێمایان بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و ئافره‌تانه گوتوویانه له لایه‌ن محه‌ممه‌د فایده‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر، كه به‌شێكیان ئه‌و كات ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 16 ساڵیدا بووه.
محه‌ممه‌د فاید له ئابی 2023 كۆچی دوایی كردووه. ئه‌و پێشتر خاوه‌نی فرۆشگه‌ی "هارۆدز"ـی له‌نده‌نی و هۆتێلی "ڕیتز" بووه له پاریس.
به گوته‌ی پارێزه‌ران، ئه‌و ئافره‌تانه له فرۆشگه‌كه و هۆتێله‌كه‌ی فاید كاریان كردووه و ئه‌و دوو شوێنه بۆ ئه‌وان وه‌كوو نێچیرگه بووه و "فاید له‌و نێچیرگهیه ڕاوی كردوون." ئه‌وان له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتیان "فاید دڕنده بووه."