شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە

بارانی ئەمڕۆی سنووری پارێزگای دهۆک
بارانی ئەمڕۆی سنووری پارێزگای دهۆک

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ شەپۆڵیکی بارانبارین پارێزگا و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و زۆرترین بڕی بارانیش لە بامەرنێ باریوە.

هەینی 20ـی ئەیلوولی 2024 شەپۆڵیکی بارانبارین پارێزگا و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، هاوکات بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بارانى 12کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی بڵاو کردەوە.

ڕێژەی بارانبارین:

هەولێر 1.8 ملم  (لە سەنتەرى شار بڕێکى زیاتر باران باری)

پیرمام: 0.1 ملم

شەمامک: 2.3 ملم

سلێمانى: 2.5 ملم

چەمچەماڵ: دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک: دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ: 6.7 ملم

ئاکرێ: 0.6 ملم

ئامێدى: 1.0 ملم

بامەرنێ: 15.4 ملم

بارزان: 6.8 ملم

بازیان: 3.8 ملم

حاجى ئۆمەران: 5.4 ملم

هەڵشۆ: 0.2 ملم

خەبات: 0.2 ملم

مانگیش: 11.2 ملم

سۆران: 1.6 ملم

پێنجوێن: 0.4 ملم

قەڵادزێ: 4.6 ملم

باتوفە: 0.2 ملم

مێرگەسۆر: 4.0 ملم