سوودانی به‌شداری له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كات
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێك به‌ره‌و نیویۆرك به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و به‌شداری له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كات.
بڕیار وایه سبه‌ی شه‌ممه، 21ـی ئه‌یلوولی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێك به‌ره‌و نیویۆرك به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و به‌شداری له حەفتا و نۆیەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه: سوودانی له به‌رده‌م کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە لووتکەی ئاییندەدا پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كردووه، سوودانی له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌وێت.