خورماتوو.. هۆشداری لەبارەی سەرژمێریی دانیشتووان دەدرێت

خورماتوو
خورماتوو

K24 – خورماتوو:

هاوەدەکردنی عەرەب بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی مادەی 140 و بەشداریپێکردنیان لە سەرژمێرییەکەی ئەم ساڵ گومانی لای هاووڵاتییانی کورد دروستکردووە و پێیانوایە پیلانگێڕییە و پێویستە پووچەڵ بکرێتەوە.

پێش ئاساییکردنەوەی دۆخی خورماتوو ئەنجامدانی سەرژمێری لەم ناوچە کوردستانییە بەلای هاووڵاتییانەوە بە زیان دەشکێتەوە و مەترسی لەسەر داهاتوویان دروست دەکات و پێیانوایە پیلانگێڕییە و پێویستە پووچەڵ بکرێتەوە.

ئەنجامدانی سەرژمێری لە کاتێکدایە هەزاران خێزانی خورماتوو  بەهۆی مەترسی گرووپە چەکدارەکان و سووتاندنی ماڵ و تەقاندنەوەی خانووەکانیان ئاوارەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بوونە و ناتوانن بگەڕێنەوە.

لە 20ـی 11ـی  ئەم ساڵ بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق دیاری کراوە، دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکان لە ڕاگەیەنراوێکیاندا بە نیگەرانیی و گومانەوە لە پڕۆسەکە دەڕوانن.

18ـی ئەیلوولی 2024 شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەو بارەیەوە گوتی: پێویستە سەرژمێریی ساڵی 1957 بکرێتە بنەما بۆ سەرژمێریی گشتیی ئەم ساڵ لە عێراق.

ڕاشیگەیاند، پێویستە سەرژمێریی گشتیی نەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە ڕەگەزنامەکەی بۆ کەرکووک بگوازێتەوە.

Fly Erbil Advertisment