ئەمەریکا : لە تێکشکاندنی داعش بەردەوام دەبین

هێزەکانی ئەمەریکا لە کێوماڵکردنی حەشارگەکانی داعش - ڕۆژئاوای کوردستان
هێزەکانی ئەمەریکا لە کێوماڵکردنی حەشارگەکانی داعش - ڕۆژئاوای کوردستان

هەفتەی داهاتوو ئەمریکا ئەرکەکانی لە عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوە داعشەوە بۆ پەیوەندی دوولایەنەی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەگۆڕێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا باس لەوە دەکات؛ دوای 10 ساڵ لە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی داعش، هەفتەی داهاتوو ئەمەریکا ئەرکی خۆی بۆ پەیوەندی بەرگریی دوولایەنە لەگەڵ عێراق ڕادەگەیەنێت.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە؛ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق هەرچۆنێک بن، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق و سووریا، چەندین سەرکەوتنیشی لەم بوارەدا بەدەست هێناوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات؛ گفتوگۆکانی تایبەت بە گواستنەوەی ئەرکی ئەمەریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعشەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ عێراق لە مانگی چواری ئەم ساڵەوە دەستیان پێ کردووە.

Fly Erbil Advertisment