سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان بایكۆتی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌كات
سوپای ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، حزبوڵلای لوبنان نزیكه‌ی سه‌ت مووشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی كردووه، هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، بڕیاری دا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌كات.
شه‌ممه، 21ـی ئه‌یلوولی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: حزبوڵلای لوبنان له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه، 90 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی كردووه، به‌ڵام تا ئێسته زانیاریی ورد له باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه، حزبوڵلای لوبنانی ڕایگەیاند: 16 ئەندامیان لە هێرشێکی ئیسرائیل‌دا کوژراون، کە لانی کەم دوو سەرکردەیان تێدایە، لە کاتێکدا ئیسرائیل دەڵێت: گورزێكی وردی لە باشووری بەیرووت دژ به حزبوڵڵا وەشاندووە.
حزبوڵلا لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، ئەحمەد مەحموود وەهبی، بەرپرسی یەکەی ڕاهێنانی ناوەندی بووە، لە سەرەتای شەڕی غەززە تا سەرەتای ساڵی 2024 سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزی ڕەزوانی لە بەرەی پشتیوانیی لوبنان کردووە و له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل‌دا كوژراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان بڕیاری دا سه‌ردانی نیویۆرك نه‌كات بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
میقاتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له وڵاته‌كه‌ی ڕابگرێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه و تا دێت قوربانییه‌كان پتر ده‌بن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه و له ماوه‌ی 72 كاتژمێری ڕابردوودا، 119 كه‌س كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی كه‌رته‌كه له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوه‌كوو ئێسته بۆ 41 هه‌زار و 391 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات 95760 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه.
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024 لە یەک کاتتدا ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵا لە لوبنان تەقینەوە، بەهۆیەوە 11 كه‌س کوژران کە یەکێکیان منداڵێک بوو، 2800 کەسی دیکەش بریندار بوون كه برینی چوار سه‌دیان سه‌خته.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، جارێکی دیکە، سەدان ئامێری بێتەلی جۆری وۆکی تۆک ئایکۆم کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەن، تەقیونەتەوە، تا ئێستە بەهۆیە چه‌ند کەسێك کوژران و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.
هەر زوو دوای ڕووداوی تەقینەوەکان، حزبوڵلای لوبنانی ڕایگه‌یاند: هه‌واڵگریی ئیسرائیل توانیویه‌تی دزە بکاتە ناو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیی ئه‌ندامانیان، لەپاڵ ئەویشدا ئاژانسی نیشتمانیی لوبنان ئاماژەی بەوە کرد کە هه‌واڵگریی ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو ئامێری بێتەلی جۆری "په‌یجه‌ر"ـی ئه‌ندامانی حزبوڵلا، كه ئامێرێكی بچووكه و بۆ په‌یوه‌ندی به‌كار دێت، بەهۆی تەقینەوەی ئامێره‌كانیش دەیان ئەندامی حزبوڵڵا بریندار بوون.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان ڕێنمایی نوێی لەبارەی ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەر و وکی توکی بڵاو کردەوە و داوای لە سەرجەم ئەو کۆمپانیا فرۆکەوانیانە كرد، کە لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیرووت کار دەکەن، گەشتیارانیان لە هەڵنەگرتنی ئەو ئامێرانە ئاگادار بکەنەوە، بەوپێیەی ڕێگەپێدراو نییە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتبوو، هەر یەک لە ئامێرەکانی پەیجەر و وکی توکی نابێت گەشتیاران لەگەڵ خۆیاندا هەڵیبگرن، هەروەها قەدەخەکردنی هەڵگرتنی ئامێرەکانی پەیجەر و وکی توکی تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
پێنجشه‌ممه، 19ـی ئه‌یلوولی 2024، فیراس ئه‌بیه‌ز، وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئامێره‌كانی بێته‌ل له ماوه‌ی ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 17 و 18ـی ئهیلوول، 37 كه‌س كوژراون و زیاتر له دوو هه‌زار و 350 كه‌سیش بریندار بوون.