سوودانی گەیشتە ئەمەریکا
K24 – هەولێر:
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ مەبەستی به‌شداریی له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک.
21ـی ئەیلوولی 2024 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە نیویۆرک و بڕیارە به‌شداری له حەفتا و نۆیەمین کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه: سوودانی له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆكی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌وێت.
نووسینگه‌کە ئاماژە بەوە کردەوە، کە سوودانی له به‌رده‌م کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە لووتکەی ئاییندەدا گوتارێک پێشكه‌ش ده‌كات.