ئەمەریکا و ئوردن داوا لە هاووڵاتیانیان دەکەن لوبنان جێ بهێڵن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە هاووڵاتیانی خۆی کرد بەپەلە لوبنان بەجێ بهێڵن. هەروەها ئوردنیش داوای لە هاووڵاتیانی کرد لەبەر سەلامەتی خۆیان ئەو وڵاتە جێ بهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی دەکەین، دەستبەجێ لوبنان بەجێ بهێڵن هەتا گەشتی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی بەیروتەوە بەردەستە ".
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، لە بەیاننامەیەکەدا داوای لە هاووڵاتیانی کرد، گەشت بۆ لوبنان نەکەن و ئەوانەشی لەو وڵاتەن بە زووترین کات بەجێی بهێڵن، ئەمەش بەهۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنانەوەیە.
گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتەکە، سوفیان قەزات ڕایگەیاند، ئەم بانگەوازە بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی ئوردنییە لە لوبنان، بەتایبەتی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان، کە هەڕەشە لە ئاسایشی گشت ناوچەکە دەکات.
قەزات، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هاووڵاتیە ئوردنییانەی لە لوبنان نیشتەجێن دەبێت بەو پەڕی وریاییەوە پابەندبن بەو ڕێنمایانەی کە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی لوبنانەوە ڕاگەیەندراون".
ئیسرائیل
ڕۆژی شەممە، سوپای ئیسرائیل دوای ئەوەی هێرشی کردە سەر حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیروت، بڕیاری دا ئاسمانی ناوچەکانی باکووری وڵاتەکەی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دابخات.
هەروەها حزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەکدارانیان لە گردەکانی کەفەر شوبای لوبنانەوە بە مووشەک هێرشیان کردە سەر ڕەمتای ئیسرائیل.
لوبنان
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی شه‌ممه، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان بڕیاری دا سه‌ردانی نیویۆرك نه‌كات بۆ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
میقاتی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل له وڵاته‌كه‌ی ڕابگرێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه و تا دێت قوربانییه‌كان پتر ده‌بن.
غەززە
ڕۆژی شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رته‌كه و له ماوه‌ی 72 كاتژمێری ڕابردوودا، 119 كه‌س كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی كه‌رته‌كه له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تاوه‌كوو ئێسته بۆ 41 هه‌زار و 391 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات 95760 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه.
سێشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2024 لە یەک کاتتدا ئامێرەکانی بێتەلی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵا لە لوبنان تەقینەوە، بەهۆیەوە 11 كه‌س کوژران کە یەکێکیان منداڵێک بوو، 2800 کەسی دیکەش بریندار بوون كه برینی چوارسه‌دیان سه‌خته.
چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، جارێکی دیکە، سەدان ئامێری بێتەلی جۆری وۆکی تۆک ئایکۆم کە بەدەست ئەندامانی حزبولڵای لوبنانیەوەن، تەقیونەتەوە، تا ئێستە بەهۆیە چه‌ند کەسێك کوژران و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.