پارێزگاری دهۆک: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر چەندین پرۆژە دا

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

پارێزگاری دهۆک ڕایدەگەیەنێت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر چەندین پرۆژە داوە کە بە زیاتر لە 16 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.

یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش داوە، ئەو پرۆژانەش بە زیاتر لە 16 ملیار و 196 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند: بۆ زیاتر پێشخستنی کەرتی تەندروستی، ڕەزامەندی بۆ چەندنین پرۆژە بە ملیارێک و 272 ملیۆن دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک دراوە، هاوکات سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیان لە کەرتی جیاوازەکانی خزمەتگوزاریی.