سەرۆکی ئۆکرانیا پلانێکی ئاشتی پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا (ڕاست) و ڤۆلۆدیمێر زێلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا (چەپ)
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا (ڕاست) و ڤۆلۆدیمێر زێلێنیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا (چەپ)

سەرۆکی ئۆکرانیا بە مەبەستی پێشکەشکردنی پلانی ئاشتی بە بایدن و دوو پاڵێوراوی سەرۆکایەتی، کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ؛ لە ئەمەریکایە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ماوەی چەند ڕۆژێکە لە ئەمەریکایە. ئامانجی سەردانەکە، پێشکەشکردنی پلانێکی تۆکمەیە وەکو نەخشەڕێگەیەک، تا بیخاتە بەردەم جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و هەردوو پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی، دۆنالد ترەمپ و کامالا هاریس.

سەردانەکەی ئەم جارەی زێلێنسکی وردتر دیارە، وێڕای هەوڵەکانی بۆ ئاشتی و داواکردنی لە هاوپەیمانانی بۆ هاوکاریکردنی پرۆسەی ئاشتی پێێشنیاز کراو، سەردانی کارگەی چەکێشی کردووە. وادیارە ئەمە پلانی دووەم بێت لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستان و ئاشتی.

سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی کارگەی چەک و تەقەمەنی سکرانتۆن – ی سەربازی پێنسیلڤانیا کرد بۆ بەدەستهێنانی هاوکاریی و کڕینی چەک بۆ وڵاتەکەی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ڕووسیا.

ئەم کارگەیە یەکێکە لەو دامەزراوە کەمانەی لە وڵاتەکەدا هەیە کە تۆی 155 ملم دروست دەکات و ئۆکرانیا تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن گولـلـە تۆپی بە دەست گەیشتووە.

زێلێنسکی هەفتەیەک لە ئەمەریکا دەبێت بۆ بەدەستهێنانی پشتگیریی زیاتر بۆ وڵاتەکەی، پلانیشی هەیە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان؛ بەشدار بێت.

زێلێنسکی دوای گەیشتنی بە ئەمەریکا و سەردانی سێ ویلایەتی جیا و بێ پشوودان، دەیەوێت بەهیواوە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە ساڵی 2019 سەرۆکایەتیی ئۆکرانیا دەکات، سەرۆکێک کە سی ساڵە بەرگەی ڕووسیای گرتووە و وێڕای ڕەخنە و تێبینی و زۆر جاریش گاڵتە پێکردن لە لایەن بەرانبەر و دژەکانی، خۆڕاگر دەردەکەوێت و وڵاتەکەی یەکخستووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا و ڕۆژئاواش بە ناڕاستەوخۆ هاوکارییان کردووە.

Fly Erbil Advertisment