بە گوژمەی سێ ملیار دینار بەردی بناغەی کۆمەڵێک پرۆژە بۆ قوشتەپە دانرا

وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەردی بناغەی کۆمەڵێک پرۆژە بۆ قوشتەپە، بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار دادەنرێت و سەرجەمیشیان پرۆژەی خزمەتگوزارین و بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.

دووشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بەردەوامی کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکان بەتایبەت بۆ شارۆچکەی قوشتەپە، لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک دادەنێین.

وەزیری شارەوانی گوتی: بە ئامادەبوونی فەرمانگە و دەزگا ئیدارییەکان ئەمڕۆ بەردی بناغەی ئەو چەند پرۆژەیە دادەنێین، کە بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار بۆ شارۆچکەی قوشتەپە دەکرێت، پرۆژەکانیش سەرجەمیان پرۆژەی خزمەتگوزارین.

دەشڵێت: ئەو پرۆژانە کاریگەری باشی دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری زیاتری هاووڵاتییان. پرۆژەکانیش بریتین لە؛ شەقام، قیرتاوکردنی شەقام، سەوزکردنی دوورگەی ناوەندیی و ئاوەڕۆ، کە سەرجەم وردەکارییەکان دیکە شارەوانیی قوشتەپە دەیخاتە ڕوو.

Fly Erbil Advertisment